٦ کانوونی دووەم ٢٠١٨ - ١٦:٥٦
ڕێپێوانی خەڵکی ئێران بە دژی ئاژاوەگێڕان، دوای خوتبەکانی نوێژی هەینی

خەڵک دوێنێ دوای بەڕێوەبردنی نوێژی هەینی لە زۆرتر لە چل ناوچەی پارێزگەی تاران بە دژی ئاژاوەگێڕان و تێکدەرانی نیزامی گشتی، ڕێپێوان دەکەن.

خەڵکی شەهیدپەروەر و شۆڕشگێڕی ئێران دوێنێ دوای نوێژی هەینی بە دژی ئاژاوەگێڕان و دوژمنان و بێ ڕێزی کەران بە پیرۆزایەتییەکان و بایخەکانی نەتەوەیی، ڕێپێوان دەکەن و جارێکی تر لەگەڵ ئینقلاب و ویلایەتی فەقی، پەیمان نوێ دەکەنەوە .

ئەنجومەنی هەماهەنگی تەبلیغاتی ئیسلامیی پارێزگای تاران،ڕایگەیاند: خەڵک دوێنێ دوای بەڕێوەبردنی نوێژی هەینی لە زۆرتر لە چل ناوچەی پارێزگەی تاران بە دژی ئاژاوەگێڕان و تێکدەرانی نیزامی گشتی، ڕێپێوان دەکەن.

خەڵکی ئێرانی ئیسلامیش لە ڕۆژانی ڕابردوو بە بەڕێوەبردنی ڕێپێوانی بەربڵاو لە زۆربەی شارەکان دا ، ڕق و نەفرەتی خۆیان لە پیلانی نوێی دوژمنان و دەرفەتخوازیی ئاژاوەگێڕان، ڕاگەیاند.

لە پێنجشەممە ٢٨ی دێسەمبەری ٢٠١٧ـەوە ژمارێک لە خەڵکی چەن شارێکی ئێران بە کۆ بوونەوە و هەڵدانی درووشم، ناڕەزایەتیان دەربڕی بەرامبەر بە یەکلا نەکرانەوەی چارەنووسی ئەو کەسانەی دارایی و سامانیان لە ڕێکخراوە دراوی و فاینانسەکاندا لە کیس چوە، هەروەها بەرامبەر بە گران بوونی هەندێ خۆراک و شت و مەک، و لاواز بوونی چاوەدێڕی و کۆنترۆڵی دەوڵەت بە سەر بازاڕدا ناڕەزایەتیان دەربڕی کە هەندێک لەو کۆبوونەوانە لە لایەن کەسانی نەناسراو و ئاژاوەگێڕەوە و بە پلانێکی لە پێشەوە داڕێژراو شەڕ و پێکدادانی لێ کەوتەوە و هەلپەرستەکان هێرشیان کردە سەر چەن ناوەندی دەوڵەتی و بانکەکان و دەستیان کردە تیابردنی سامانی گشتی.

کاربەدەستانی ئەمریکایی و مێدیا بیانییەکان و راگەیەنەرەکانی دژە ئینقلابیش بە قۆستنەوەی ئەو هەلەی بە هۆی ناڕەزایەتی دەربڕینی جەماوەر بۆیان ڕەخساوە، هەوڵ دەدەن ئەو ناڕەزایەتیانە بەرەو ئاژاوەگێڕی و شەڕ و کردەوەی تێکدەرانە پاڵ پێوە بنێن.